كۆرۆنا لە هەرێم.. 765 توشبووی نوێ تۆماركرا

27 توشبووش گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 765 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج هەزار و 393 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 765 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

توشبووەكان بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە (هەولێر 346، دهۆك 207، سلێمانی 124، گەرمیان 45، هەڵەبجە 34 و ڕاپەڕین 9).

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 593 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە و 27 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە 11 حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 85 هەزار و 828 توشبوو لەو ژمارەیە 27 هەزار و 755 كەسیان لەژێر چارەسەردان و دوو هەزار و 709 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
زیاتر ببینە

كەسێك لەكۆیە گیانیلەدەستدا، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە و ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، پیاوێک، کە پێشتر ڤاکسینی فایزەری وەرگرتووە، شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستداوە، كەسەكە پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە.…
Total
0
Share