پارێزگاره‌كانى به‌سره‌ و ئه‌نبار ناچنه‌ په‌رله‌مان و ده‌ستبه‌رداری په‌رله‌مانتاری ده‌بن

هەردوو‌ پارێزگارى ئه‌نبار و به‌سره‌ كه‌ دوو براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوون، بڕیاریاندا نه‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و ده‌ستبه‌رداری په‌رله‌مانتاری ببن.

به‌پێی نامەیەکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە ئاراسەتەی ئەمنیدارێتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، “ئەحەمد حەمید عەلوانی” دەچێتە جێگەی “عەلی فەرحان”.

له‌ نامه‌كه‌دا هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە “عەلی فەرحان” وەکو پارێزگاری ئەنبار لە کارەکەی دەمێنێتەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەحەمد عەلوانی دەبێتە جێگرەوەی “عەلی فەرحان” و وەک ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەستبەکاردەبێت.

هاوكات‌ ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سه‌ر له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ كۆمسیۆن و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندووه‌، ده‌ستبه‌رداری كارى په‌رله‌مانتاری ده‌بێت و له‌ پۆستى پارێزگار ده‌مێنێته‌وه‌.

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیاره‌ ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خوولی پێنجەمی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەڕێوەبچێت، هه‌رچه‌نده‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ كاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆ دواخراوه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان سوێندى ده‌ستووریی بخۆن.

بابەتی پێشتر

لە ساڵی ڕابردوودا لە کەلار زیاتر لە 29 تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەناوبراون

بابەتی دواتر

شەش نیشانەی پێشوەختەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.. لەناویاندا لەبیرکردنی جزدانی پارەکەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share