شەش نیشانەی پێشوەختەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.. لەناویاندا لەبیرکردنی جزدانی پارەکەت

لەبیرچوونەوە نەخۆشییەکی دیاریکراو نییە ئەوەندەی چەمکێکی گشتگیرە بۆ هەندێک حاڵەتی نەخۆشی، کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە توانای بیکەوتنەوە لێوردبوونەوە و بڕیاردانیان بەڕێژەیەکی زۆر لەدەستدەدەن، بەزۆریی چالاکییەکانی ڕۆژانەیان لەبیردەکەن، نەخۆشیی زەهایمەر لە دیارترین جۆرەکانییەتی.

بەپێی دامەزراوەی ئەمریکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چاودێریکردنی نەخۆشییەکان CDC، بیرچوونەوە بەزۆریی کەسانی بەتەمەن دەگرێتەوە، دەکرێت نیشانەکانی بیرچوونەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازبن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم شەش نیشانەیەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە پێشوەختە لە کەسەکەدا دەردەکەون.

یەکەم: لاوازی لە تەواوکردنی ئەرکەکانی ڕۆژانەدا

کەسانی تووشبوو بە لەبیرچوونەوە ناتوانن ئەو ئەرکە ئاساییانەی بەشێوەی ڕۆژانە ئەنجامدەدرێن بەتەواوی ئەنجامیانبدەن، هەروەها لەبیرچوونی شتومەکە تایبەتییەکان وەک جزدانی پارە و ناسنامە، هەرچەندە لەبیرچوونیان کارێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر بوو بە ڕۆتینێکی ڕۆژانە، ئەوا نیشانەیەکە بۆ تووشبوون بە بیرچوونەوە لەکاتی بەساڵاچووندا.

دووەم: لەبیرچوون و تێکەڵکردنی شوێن و کاتەکان

بریتییە لەوەی كەسانی بەساڵاچوو تووشی تێکەڵکردنی کاتەکانی وەرز و شەو و ڕۆژ دەبن و ناتوانن شوێنە ئاساییەکانی ڕۆژانەیان بدۆزنەوە، بەڵام ئەم نیشانانە لە تەمەنە زووەکاندا مەترسیدارن و دەکرێت نیشانەی تووشبوون بەو نەخۆشییە بن، بۆ نموونە لەبیرچوونەوەی کاتی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی کارێک بەڵام بەشێوەی بەردەوام، هەروەها لەبیرچوون و تێکەڵکردنی ناونیشانی شوێنە ئاساییەکانی ڕۆژانە وەک شوێنی کار نیشانەن بۆ لەبیرچوونەوە لەکاتی بەساڵاچووندا.

سێیەم: کێشە لە قسەکردن و نووسیندا

ئەو کەسانەی ناتوانن لەکاتی گفتوگۆکاندا بەباشی تێبگەن یان بەشداریبکەن ئەگەر گفتوگۆشبکەن ناتوانن قسەکانیان بە ڕێکوپێکی تەواوبکەن، نیشانەی پێشوەختەی تووشبوونیانە بە بیرچوونەوە لە کاتی بەساڵاچووندا.

چوارەم: لەبیرکردنی شوێنی شتەکان بە بەردەوامی

لەبیرکردنی ئەو شتانەی بە بەردەوامی لەگەڵماندان بۆنموونە دانانی کلیلەکانمان لە شوێنێک و دواتر لەبیرکردنی ئەو شوێنەی دامانناون تیایدا و نەتوانینی بیرکەوتنەوەی شوێنی پێشوو، لەگەڵ ئەوەی ڕوودانی بەشێوەی ماوە ماوە ئاساییە، بەڵام بە بەردەوامی نیشانەیە بۆ تووشبوون بە بیرچوونەوە لە بەساڵاچووندا.

پێنجەم: حەزکردن بە تەنیایی

ئەو کەسانەی بە بەردەوامی حەز بە مانەوە دەکەن بە تەنیایی و لایەنی کۆمەڵایەتییان فەرامۆشدەکەن، نیشانەیە بۆ گۆڕانکاریی نەرێنی لە خانەکانی مێشک و ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.

شەشەم: گۆڕانی لەپڕی دۆخی دەروونی

ئەو کەسانەی لەناکاو دۆخی دەروونی “میزاج”یان تێکدەچێت و تووشی گۆشەگیری و دوورکەوتنەوە و کەمگفتوگۆکردن دەبن و دواتر دەگەڕێنەوە دۆخی ئاساییان، نیشانەیە بۆ تووشبوونیان بە بیرچوونەوە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاره‌كانى به‌سره‌ و ئه‌نبار ناچنه‌ په‌رله‌مان و ده‌ستبه‌رداری په‌رله‌مانتاری ده‌بن

بابەتی دواتر

شیعه‌كان له‌باره‌ى كاندیدى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ناكۆكن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share