فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگ به‌ حه‌لبووسی ده‌دات

فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگ به‌ كاندیدى سوننه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏ده‌دات، كە حەلبووسی-یە.‏

ئاسۆ فه‌ره‌یدون، كاندیدى ده‌رچووى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، “فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگ به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی كاندیدى سوننه‌كان ‏ده‌دات بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”.‏

ئاماژه‌ى بە‌وه‌شكرد،”هۆكارى دواخستنى دانیشتنه‌كەى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وه‌یه‌ هێشتا ‏سوننه‌كان له‌گه‌ڵ شیعه‌كان نه‌گەیشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى ده‌نگدان به‌ حه‌لبووسی له‌ ‏دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا”.‏

بڕیاربوو كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێوه‌بچێت و ‏سه‌رۆكى ئەنجومەنەكە هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام بۆ دووەمجار له‌سه‌ریه‌ك دانیشتنه‌كه‌ بۆ ‏كاتژمێر 3:00ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخرا و تائێستاش لایه‌نه‌كان نەگه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ‏ڕێككه‌وتنێك.‏

بابەتی پێشتر

دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا

بابەتی دواتر

لە ساڵی ڕابردوودا لە کەلار زیاتر لە 29 تۆن دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەناوبراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
Total
0
Share