پەیامی كونسوڵی هۆڵەندا بۆ حكومەتی هەرێم لەبارەی خۆڵ و خاشاكەوە

هانس ئەكیربووم، كونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێم

كونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات چارەسەر بۆ خۆڵ ‏و خاشاك بدۆزێتەوە و پلاستیك نەسووتێنێت، داوای فڕێنەدانی خاشاكیش لە خەڵك دەكات.‏

هانس ئەكیربووم، كونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان تویتێكی كردووە لەبارەی ‏فڕێدان و سووتاندنی خۆڵ و خاشاك لە هەرێمی كوردستان.‏

دیپلۆماتكارە هۆڵەندییەكە نووسیویەتی، “شتێكی باشە سەبەتەكانی خۆڵ (حاویە) لە تەواوی ‏شوێنەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ببینیت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت شەق لە ‏سەبەتەی خۆڵەكان بدەیت و هەروەها پلاستیكەكان بسووتێنیت (مەبەستی سووتاندنی ئەو ‏خاشاكانەیە كە پلاستیكن)”.‏

بۆیە كونسوڵی هۆڵەندا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كات تەرخانبكات بۆ ‏بەتاڵكردنەوەی “حاویە پڕبووەكان”، دوو هاشتاگیشی بە زمانی ئینگلیزی كردووە بە ‏ناونیشانەكانی #پیسبوونی_پلاستیكی / ‏‎#PlasticPollution‎‏ و هەروەها ‏‏#كوردستانێكی_خاوێن / ‏‎#CleanKurdistan‎‏.‏

 

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی هەشت ڕۆژیی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

نۆ ساڵ بەسەر كوشتنی ساكینە جانسز و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share