وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕێنماییەكیەوە دەدات

وەزارەتی دارایی هەرێمی كورردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دەركردنی ڕێنماییەكی تایبەت بە خەرجكردنی جیاوازیی مووچە و دەرماڵە دەدات كە لە مووچەی فەرمانبەران پاشەكەوتكراوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، “مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی ژمارە (16)ی 2021 خەرجکردنی جیاوازیی ئەو مووچە و دەرماڵە و شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوتکراون”.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە جیاوازیی (مووچە و دەرماڵەکان)یان لەو مانگانە بەستراوە کە مووچە تیایاندا پاشەکەوتکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازییانەیان بۆ خەرجدەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (28) ی ساڵی 2020مان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،…
Total
0
Share