(NBA) لەیکەرز لە هوکسی بردەوە و جەیمس 32 خاڵی تۆمارکرد

تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 40ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، بردنەوەی بەرامبەر ئەتلانتا هوکس تۆمارکرد.

لەیکەرز لەیاریگای خۆیدا میوانداریی تیمی هوکسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (134-118) لەبەرژەوەندیی خانەخوێ کۆتاییهات، لەو یارییەشدا لیبرۆن جەیمس، ئەفسانەی ئەمریکا و لەیکەرز توانی 32 خاڵ و 8 ڕیباوند و 9 ئەسیست تۆماربکات.

لەبەرامبەردا لە تیمی ئەتلانتا هوکس، ترای یۆنگ باشترین تۆمارکەربوو بە تۆماری 25 خاڵ، 9 ڕیباوند و 14 ئەسیست.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 119-100 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

برۆکلین نێتس 109-121 میڵواکی باکس

تۆرنتۆ ڕاپتۆرز 122-108 یوتا جاز

چیکاگۆ بوڵز 130-122 واشنتن ویزاردز

هیوستن ڕۆکێتس 106-130 داڵاس ماڤرێکس

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 105-135 مینیسۆتا تێمبەروڵڤز

دێنڤەر ناگێتس 121-111 ساکرامینتۆ کینگز

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 134-118 ئەتلانتا هوکس

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 101-114 کلیڤلاند کاڤالێرز

بابەتی پێشتر

تەندروستیی فەرەنسا: جگەرەی ئەلیكترۆنی ڕێگا نییە بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی

بابەتی دواتر

هالیپ گەیشتە فاینەڵی مێلبۆرن و ئۆساکا کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕیاڵ مەدرید 11 ڕۆژ پشووە

ستافی ڕاهێنانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی پشووی درێژخایەنیان بە یاریزانانداوە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای…
Total
0
Share