“ویزاردز” بە (251) ملیۆن گرێبەستی بیڵی نوێکردەوە

تیمی واشنتن ویزاردزی بەشدار لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، گرێبەستی برادڵی بیڵی ئەستێرەی پێکهاتەکەی نوێکردەوە.

برادڵی بیڵ لە 2012وە واتە (10) ساڵە لە تیمی واشنتن ویزاردز لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) یاری دەکات، لەو ماوەیەدا وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی تیمەکە جێگەی خۆی کردووتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (ESPN)، تیمی “ویزاردز” بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە گرێبەستی لەگەڵ بیڵ نوێکردووەتەوە، لەو ماوەیەشدا ناوبراو بڕی (251) ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت.

یاریزانەکە لەو بارەیەوە دەڵێت، “خەڵک من بە سەرکێش دەبینن، بەڵام هەموو خەونم ئەوەیە لێرە لە یانەکەی خۆم سەرکەوتن بەدەستبهێنم، ئەم تیمە ئالوودەی کردووم، زۆر بە سفەتن، لەگەڵ خاوەنی یانە پەیوەندییەکی دۆستانەم هەیە.”

بیڵ وەرزی ڕابردوو نێوەندی ڕێژەی تۆمارکردنی 23.2 بووە لە 40 یارییدا، وەرزی پێشتر ڕێژەکە 30 بووە و لەم وەرزەدا دەیەوێت هەمان ئەو داتایانە دووبارە بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

مێندێز ئۆفەرێکی پێشکەشی ناپۆلی کردووە ڕەتناکرێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share