لە ڕیاڵ مەدرید 11 ڕۆژ پشووە

ستافی ڕاهێنانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی پشووی درێژخایەنیان بە یاریزانانداوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای شکستی شاهانە بەرامبەر یانەکانی شیریف تیرسپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان، پاشان ئیسپانیۆل لە خولی پلەیەکی ئیسپانیا، ستافی ڕاهێنانی یانە پێیانوابووە، کە یاریزانان پێویستیان بە پشووە و لەو ماوەیەدا دەبێت لێکدانەوە بۆ بارودۆخی پێکهاتە و یاریزانان بکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەنچلۆتی 11 ڕۆژ حەوانەوەی بەخشیوە بە یاریزانان، جگە لەو یاریزانانەی بەشداریی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، لەنمونەی کۆرتوا، ئالابا، هازارد، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، کاسیمێرۆ، یوڤیچ، میلیتاو.

ڕیاڵ مەدرید لەماوەی 22 ڕۆژدا حەوت ڕووبەڕووبوونەوەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، ئەوەش پێکهاتەکەی بەگشتی ماندووکردووە، لەو بارەیەوە ئەنچلۆتی ڕایگەیاندووە، “پشووە نێودەوڵەتییەکان هەلێکی گونجاون بۆ لێکدانەوەی بارودۆخەکە و ڕاستکردنەوەی ئەو کێشانەی لەدوایین یارییەکاندا ڕوویاندا”.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەرانی یونایتد کار لەسەر ماکتۆمینای دەکەن

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن كاتی دەستپێكردن و كۆتاییهاتنی دەنگدانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر مونشنگلادباخدا کرد و سیتی و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون

  ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ بوروسیا پارک یه‌کسانبوونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رانبه‌ر بوروسیا…
Total
0
Share