هالیپ گەیشتە فاینەڵی مێلبۆرن و ئۆساکا کشایەوە

تێنسزانی ڕۆمانی، سیمۆنا هالیپ بەبردنەوەی کە کینوین شینگی چینی، سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی مێلبۆرن مسۆگەرکرد.

هالیپ لەقۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی مێلبۆرن بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3)، (6-2) بردنەوەی بەرامبەر شینگ تۆمارکرد، لەکاتێکدا ئەستێرە ڕۆمانییەکە 20ی ڕیزبەندیی یاریزانانی بواری تێنسی سەرزەوییە، بەڵام ڕکابەرە چینی-یەکەی هێندە نابێت لە بوارەکەدا دەرکەوتووە و ئەزموونی کەمە.

لەوبارەیەوە هالیپ بە سەرچاوەکانی ڕاگەیاندووە، “خۆشحاڵم لەم وەرزەدا گەیشتن بە فاینەڵێک مسۆگەردەکەم، چونکە لەپێشوودا دووچاری ئاستەنگی بووم و ئەوە یەکەم فاینەڵە بەشداری تێدادەکەم”.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەشدا بڕیارە هالیپ بەرامبەر ڤیرۆنیکا کودیرمیتۆڤای ڕوسی یاریبکات.

کودیرمیتۆڤا لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر بە ناومی ئۆساکای ژاپۆنی سەرکەوتنی بەرەو فاینەڵ تۆمارکرد، دوای ئەوەی بەهۆی ئازاری سکەوە یاریزانە ناودارەکەی ژاپۆن کشانەوەی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی…
Total
0
Share