جێرارد دوای کۆتینیۆ، سوارێزی کردووەتە ئامانج

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لەسەر ڕاسپاردەی ستیڤن جێرارد پەیوەندییان لەگەڵ لویس سوارێز-دا بەستووە.

ماڵپەڕی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە لە ماوەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەنێوان لویس سوارێزی ئورۆگوایی و ستافی کارگێڕیی یانەی ئەستۆن ڤێلا ساز دەکرێت، لەو کۆبوونەوەیەدا ستیڤن جێراردی ڕاهێنەر بەشداری دەکات و تاوتوێی گواستنەوەی هێرشبەرەکە دەکرێت.

لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە سوارێز لەگەڵ یانەی ڕیڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی بە ڕێککەوتن گەیشتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەوڵەکانی ستیڤن جێرارد بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی سەرکەوتوو نابێت.

ئەستۆن ڤێلا لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 چوار گرێبەستی واژۆ کردووە، ئەوەش لەڕووی داراییەوە کاریگەریی لەسەر ئەگەرەکانی گواستنەوەی سوارێز دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئوساسۆنای تێپه‌ڕاند و له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوو. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share