وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا بۆ  کۆچبەران: گەشتکردن لەڕێگەی بیلاڕوسیاوە بڕیارێکی پڕ مەترسییە

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا لەڕێگەی کونسوڵیەتی وڵاتەکەیەوە لە هەولێر داوا لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بەڕێگەی نایاسایی و لە وڵاتی بیلاڕوسیاوە کۆچ نەکەن و بەبڕیارێکی مەترسیداری ناودەبات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا لەڕێگەی کونسوڵگەرییەکەیەوە لە هەولێر ئاراستەی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردووە، داوا دەکات هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەمەترسییەکانی گەشتکردن بۆ بێلاڕوسیا ئاگادار بکرێنەوە.

دابان نەجمەدین ڕێکخەری پەیوەندییەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا مەترسی و پێشهاتەکان سەبارەت بەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەڕێگەی بیلاروسیاوە دەیانەوێت سنورەکانی پۆڵەندا ببەزێنن و بچنە ئەو وڵاتە ڕووندەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە لەوەی بە گەشتکردنیان بۆ وڵاتی بیلاڕوسیا بڕیارێکی پڕمەترسی لەسەر ژیانی خۆیان دەدەن کە هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە و ناتوانن لە ئەوروپا جارێکی تر دەست بەژیانێکی تازەبکەنەوە.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە سنووری بیلاڕوسیان و ناتوانن بپەڕنەوە لە باردۆخێکی خراپدا ژیان گوزەردەکەن و پارەیەکی زۆریان لەدەستچووە بەهۆی ئەو بڕیارە هەڵەیەوە.

ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، “وڵاتی پۆڵەندا لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەماهەنگیی زۆرباشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و گەشەیەکی بەرچاوی بازرگانی دروستبووە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و یاداشتنامەی لێک تێگەشتن واژووکراوە لەنێوان ژووری بازرگانیی پۆڵەندی و یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی کوردستان ، کە بەم هۆیەوە ئاسانکاریی زۆر کراوە بۆ بازرگانانی کوردستان سەردانی پۆڵەندا بکەن بەمەبەستی چالاکیی بازرگانی”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

بابەتی دواتر

لەزانکۆی دهۆک 85 خوێندکار بەهۆی خواردنی خراپەوە ژەهراوی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share