وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێوە ئاراستەکراون.

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:25 خولەک، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە سنوری میحوەری پێنج ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کران”.

ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکان لەدەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانی پێشمەرگە  دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەوبارەیەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، یان پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن،…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستییە و نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزدەکاتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان،…
Total
0
Share