بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەیشتن بە ڕێککەوتنی نیشتمانی دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە.

لە دیدارێکدا كە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ئەمڕۆی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان، جەخت لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کرایەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا دووپات لە پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی نیشتمانی لە چێوەی بەرژەوەندیی گەل و وڵات دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە کات ماوە لەبەردەم ھێزە ڕەسەنەکاندا تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە ڕێککەوتن و بەرژەوەندیی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکاندا، ئەمەش خواست و پێویستیی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت.

لە بەرامبەریشدا سەید عەممار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە لێپرسراوی دڵسۆز و سەرڕاست ھەیە، کە نیشتمانپەروەر و ئازاد بێت بۆ وڵات و سەروەرییەکان بپارێزێت و کایەکانی دەوڵەتداری دوور لە فشاری سیاسی لە خزمەت ئامانجی گشتی بەڕێوەببات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكگرتوو: هاوكار بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداریی ‏تەندروست و خزمەتگوزار

بابەتی دواتر

 کتێبێکی نوێ داروین بە دزینی بیردۆزی پەرەسەندن تۆمەتباردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share