كاتیۆشایەك لە شەقامی ئەبو نەواس كەوتەوە

مووشەكێكی كاتیۆشا لە نزیك شەقامی ئەبو نەواس لە بەغداد كەوتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ مووشەكێكی كاتیۆشا لە نزیك شەقامی ئەبو نەواس لە بەشی ڕەسافەی بەغداد كەوتە خوارەوە.

دوابەدوای هێرشەكەش هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكە بڵاوەیانپێكرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەممەی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد-ی ئاسمانی ئەنجامدرا، كە هێزە ئەمریكی و بیانییەكانی لێیە و دەكەوێتە ڕۆژئاوای بەغدادەوە.

هەروەك ڕۆژی یەكشەممە بە مووشەك هێرشێك بۆسەر قەزای خەبات ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share