كارلۆ ئەنچیلۆتی دڵخۆشە بە بردنەوەیان لە یانەی ئەلكۆیانۆ و پێشیوایە هازارد دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە ڕابردوودا پێشكەشیدەكرد.
ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە یانەی ئەلكۆیانۆ سەركەوت بۆ قۆناغی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.
ئەنچلۆتی پێیوایە تیپەكەی تووشی ئاستەنگی زۆر بووەوە و یاریگاكەش بۆ تۆپی پێ گونجاو نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی هازارد بەرزدەبێتەوە و متمانەی زیاتر بەخۆی پەیدادەكات.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە ئاشكراشیكرد، ماریانۆ دیاز تووشی پێكان بووە و لانی كەم دوو هەفتە دووردەكەوێتەوە.