لە حەوت ساڵدا نزیكەی 650 هەزار كەس لە عێراق و هەرێمەوە كۆچیان كردووە

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئاماری حەوت ساڵی ڕابردووی ئه‌و ‏كۆچبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ‏و داوای مافی په‌نابه‌رییان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه‌.‏

به‌پێی ئاماره‌كانى ده‌زگای لوتكه‌، له‌ ماوەی حەوتی ساڵی ڕابردوودا، 2015 بۆ 2021، ‏‏649 هه‌زار و 273 كۆچبه‌ر له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ‏كۆچیان كردووه.‏

هەر بەپێی ئامارەكە، 296 كۆچبەر لە هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ‏‏216 كوچبەریش بێسه‌روشوێنن.‏

لوتكە باسی لەو كۆچبەرانەش كردووە، كە بەهەر هۆكارێك بێت كەوتوونەتە وڵاتی ‏سێیەمەوە، لە نموونەی سوریا و لیبیا، ئاشكرایكردووە، لە ڕۆژی 11ی ئه‌یلولی ساڵى ‏ڕابردوو 57 كۆچبه‌ری كورد له‌ سوریاوه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ میلیشیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ‏ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، گه‌ڕێندرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژی 26ی تشرینی دووه‌می هەمان ساڵ ‏‏40 كۆچبه‌ری كورد له‌ لیبیاوه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌، كە قاچاخچی بەرەو ئەو وڵاتە بردبوونی.‏

ده‌قی ئاماره‌كان:‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادارییەکی بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ماوەی تۆمارکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەمەبەستی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، پلانی درێژخایەنمان بۆ سەرچنار داڕشتووە. شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند، سەرچنار لای هەمووان…
Total
0
Share