(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ ئانفێڵد ڕۆدز یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ میوانداریی مانچسته‌ر سیتی کرد، یاریی نێوان دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئینگلته‌را به‌ یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌که‌کانی 59، 76 له‌لایه‌ن سادیۆ مانێ و محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی سیتیزن له‌ خوله‌که‌کانی 69، 81 له‌لایه‌ن فیڵ فۆدین و کیڤن دی برۆینه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لیڤه‌رپوڵی یۆرگن کلۆپ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 15 خاڵ نه‌یتوانی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ له‌ چێڵسی وه‌ربگرێته‌وه‌ و له‌پله‌ی دووه‌مدا جێگیربوو، له‌ به‌رامبه‌ردا سیتی گواردیۆلا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له‌پله‌ی شه‌شه‌مه‌وه‌ بۆ سێیه‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

پەیەدە: مام جەلال ژیانی خۆی لەسەر خەباتی سیاسی بۆ کورد دانا

بابەتی دواتر

بایرن میونشن 1-2 ئینتراخت فرانکفۆرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share