نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 80 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ڕێكخراوى ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، ئه‌وه‌ش نرخی نه‌وتی برێنتى بۆ ‌سه‌روو 80 دۆلار به‌رزكرده‌وه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەس کۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی گفتوگۆیانکردووه‌، لەکۆبونەوەکەشدا بڕیاردراوه‌ لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بڕیاردراوه‌ لە 2ی شوباتی داهاتودا جارێكى دیكه‌ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدەن، ده‌رباره‌ى هەڵسەنگاندن بۆ خواستی بازاڕی سوتەمەنی.

دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئۆپك پڵه‌س نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ 80.18 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخى نه‌وتی خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ‌ 77.16 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

ڕۆیته‌رز هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى نه‌وتى بۆ زیادبوونى خواست لەسەر سوتەمەنی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ لە ئاستی جیهاندا.

بابەتی پێشتر

دوو منداڵه‌ ونبووه‌ كورده‌كه‌ى یۆنان دۆزرانەوە و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم

بابەتی دواتر

کۆمپانیای نەوتی کەرکوک: ناوی کەرکوکمان نەگۆڕیوە بۆ تەئمیم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share