ئێران ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکات کە ئەگەری هەیە سزای ئەمریکای لەسەر هەڵبگیرێت

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەرچی تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە دانوستانەکانی ڤێنادا واژوو نەکراوە، بەڵام ڕێککەوتنی سەرەتایی هەیە بۆ لابردنی سزاکان لەسەر لایەنی بانکی و کەسایەتییەکان و پیشەسازی دروستکردنی ئۆتۆمبیل.

عەباس عراقچی، دانوستانکاری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڤێنای پایتەختی نەمسا ڕایگەیاند، “ئومێد هەیە سزاکان لەسەر لایەنی وزەی ئێران لەوانە نەوت و گاز، و لایەنی بانکی و پیشەسازی ئۆتۆمبیل و بەشێک لە کەسایەتییەکان هەڵبگیرێت”.

بە بڕوای عراقچی ئەگەرچی ڕیتمی دانوستانەکان خاوتر بووەتەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆیانەوە بینووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو ماددانە بە تێکست دەنوسرێتەوە کە ئامادەبن بۆ ڕێککەوتن لەسەریان.

لە مانگی ڕابردوەوە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە نێوان خودی ئێران و ڕوسیا و ئەمریکا و چین و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دەستیپێکردووە و بە پێی قسەی بەرپرسانی ئێران هێشتا دانوستانەکان نەگەیشتوونەتە بن بەست و بەرەوپێشچوون دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

کیسنجەر: ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات

بابەتی دواتر

ئیڵچی 0-1 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share