بەهای ئەپڵ دەگاتە 3000 ملیار دۆلار

لۆگۆی كۆمپانیای ئەپڵ

لە ڕووداوێكدا كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی بازاڕی كاغەزە داراییەكان، بەهای ئەپڵ لە بۆرسەدا گەیشتە 3000 ملیار دۆلار.

كۆمپانیای ئەپڵ بەربەستی سیمبوڵی تێپەڕاند كە دەگاتە سێ هەزار ملیار دۆلار لە بۆرسەی دووشەممەدا، ئەمەش پێشهاتێكی نوێیە لە مێژووی بازاڕی كاغەزە داراییەكاندا و ئاماژەیە بۆ سەركەوتنی كۆمەڵەكە كە بەهاكەی نزیكەی 10 هێندە زیادیكردووە لە دوای وازهێنانی ستیڤ جۆبزی دامەزرێنەری.

دەستكەوتەكە زۆری نەخایاند جگە لە چەند چركەیەك، بەر لەوەی جارێكی دیكە بەهاكەی كەمێك داببەزێت.

لە كاتژمێر 19:10ی ئێوارەدا پشكەكە بەڕێژەی 2.60% بەرزبووەوە و گەیشتە 182.19 دۆلار و بەهۆیەوە بەهای ئەپڵ لە بۆرسەی ناسداك لەوكاتەی دانیشتنەكەدا گەیشتە 2988 ملیار دۆلار.

مایكرۆسۆفت ئەو تەنها كۆمپانیایەی دیكەی جیهانە كە بەهای لە بازاڕدا دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە ئابی 2018دا ئەپڵ بووە یەكەم كۆمپانیا بەربەستی هەزار ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت پاش 38 ساڵ بەسەر تۆماركردنی ساڵی یەكەمیدا، دواتر كۆمپانیاكە تەنها دوو ساڵی خایاند بۆ ئەوەی بەربەستی دوو هەزار ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت، پاشان 16 مانگی ویست بۆ ئەوەی بگاتە سێ هەزار ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

زەوی گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر و مانگ و زوحەلیش بەرامبەر بە یەكتر دەوەستن

بابەتی دواتر

لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 520 توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان ئەنجامدراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share