زەوی گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر و مانگ و زوحەلیش بەرامبەر بە یەكتر دەوەستن

ئەمڕۆ سێشەممە زەوی گەیشتە نزیکترین مەودای دووری لە خۆر، مانگ و هەسارەی زوحەلیش لەسەر یەك ڕاستەهێڵ بەرامبەر بە یەكتر دەوەستن و دیمەنەكە لە میسر دەبینرێت.

ئەو دوورییەی ئەمڕۆ لەنێوان زەوی و خۆردا تۆماردەكرێت دەکاتە 0.9833 یەکەی ئەستێرەناسی، (هەر یەکەیەك نزیکەی 150 ملیۆن کیلۆمەترە و ئەوەش دووریی نێوان زەوی و خۆرە)، بەڵام ئەمڕۆ ئەم دوورییە کەمتر دەبێت لە 147 ملیۆن کیلومەتر.

بەپێی سەرچاوەكان، كاریگەریی ئەو نزیكبوونەوەیە گەورە نابێت، چونكە ئێستا نیوەی زەوی لە وەرزی زستاندایە و پلەكانی گەرما نزمبوونەتەوە، بەجۆرێك كە لاربوونی تەوەری زەوی بە 23.5 پلەیە و نیوەگۆی باکوور لەمكاتەدا کەمترین بەرکەوتنی تیشکی خۆری هەیە و ڕۆژەکان کورت و شەوەکان درێژن، بە پێچەوانەی هاوینەوە کە خۆر بەشێوەی ستوونی و بۆ ماوەیەکی زۆرتر گەرمی دەبەخشێت.

هەر ئەمشەو مانگ و هەسارەی زوحەل لەسەر یەك ڕاستەهێڵ بەرامبەر بە یەكتر دەوەستن و دیمەنەكە ئەمشەو لە میسر دەبینرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى “گرامى”ی دواخست

له‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه،‌ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى ‏دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى “گرامى” بۆ میوزیك دواخرا و “فێستیڤاڵى فیلمی سەنداس”یش…
زیاتر ببینە

زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات. مۆبایلی ئایفۆن…
Total
0
Share