ئۆپیک: عێراق دووەم وڵاتە زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی ڕابردوودا زیادکردووە

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ڕایگەیاند کە عێراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەی ئەندامی ڕێکراوەکەدایە لە مانگی شوباتدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە.

ڕێکخراوی ئۆپیک ئاشکرای کردووە، “لە مانگی شوباتدا نۆ وڵات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە، لەوانە نەیجیریا لە پلەی یەکەمدا دێت بە زیادکردنی بڕی 161 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا و کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی یەک ملیۆن و 488 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش عێراق دێت بە زیادکردنی 59 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی گەیشتە سێ ملیۆن و 898 هەزار بەرمیل”.

بەپێی راپۆرتەکەی ئۆپیک، “ئێران ڕۆژانە 35 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە و لە پلەی سێیەمدایە، هەریەکە لە ڤەنزوێلا و لیبیا 33 هەزار بەرمیل نەتیان لە ڕۆژێکدا زیادکردووە، کوەیتیش هەشت هەزار بەرمیلی زیادکردووە، جەزائیر و گابۆن حەوت هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیان بەرزکردووەتەوە، کۆنگۆش ڕۆژانە سێ هەزار بەرمیلی زیادکردووە”.

لە بەرامبەردا چوار وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمکردووەتەوە و سعودیە بڕی 930 هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە و ئەنگۆلا 50 هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە لە ڕۆژێکدا غینیا 13 هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە، ئیماراتیش هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو یاریزانانەی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 نرخیان دەبێتە بێبەرانبەر

بابەتی دواتر

بەشودان و دەستدرێژیكردنە سەر كچی منداڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share