کۆنتی دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا؟

ڕاهێنەری ئیتاڵیی یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕەتیدەکاتەوە دوای دوو مانگ کارکردن لە خولی ئینگلتەرا، بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا.

لەچاوپێکەوتنێکدا، کۆنتی بە “سکای سپۆرت ئیتاڵیا”ی ڕاگەیاندووە، “زۆر خۆشحاڵم لەسەر هاوسەنگی و بەردەوامبوونی یانەی ئینتەر میلان لەسەر سەرکەوتنەکان، بەردەوامن لەسەر ئەوەی ئێمە کردوومانە”.

لەبارەی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ ئینتەر میلان، دەڵێت، “تەنها دەتوانم پاڵپشتییان بکەم، پێموابێت بناغەیەکی باشی کارکردنیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەیە، ڕەنگە ڕۆژێک لەڕۆژان بگەڕێمەوە و جارێکی دیکە هەمووان سەرسامبکەین”.

کۆنتی لە دووی تشرینی دووەمی 2021ــەوە پۆستی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی وەرگرتووە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پێکهاتەی کەڵەشێرە ڕوومییەکان دروستکردووە و لەئێستادا یەکێکن لە بەهێزەکانی پریمەرلیگ.

ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکەی ئیتاڵیا بەپێچەوانەی هەڵوێستی ڕۆمیلو لوکاکوی بەلجیکی-یەوە، ڕەتیدەکاتەوە دوای کارکردن لەگەڵ یانەیەکی دیکە، ئامادەبێت لەئێستادا بگەڕێتەوە بۆ ئینتەر میلان، کە ئەوەش هەڵوێستێکی پڕۆفیشناڵانەیە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. تاڵیبان سەری بووکەڵەکانی نمایشکردنی جلوبەرگ دەبڕێتەوە

بابەتی دواتر

ئومتیتی بۆند لەدوای بۆند ڕەتدەکاتەوە و لاپۆرتا بێزاربووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share