ئومتیتی بۆند لەدوای بۆند ڕەتدەکاتەوە و لاپۆرتا بێزاربووە

بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی بەرشلۆنە، ساموێل ئومتیتی ئامادەنییە پەیوەندی بە یانەیەکی بچووکترەوە بکات و ئەم هەڵوێستەشی سەرۆکی یانەی بێزارکردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 تاوەکو ئێستا کە لە میرکاتۆی زستانەی 2022داین، ساموێل ئومتیتی بۆندی پێشکەشکراوی پێنج یانەی ڕەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا چاڤی هێرناندێز و ڕاهێنەرانی پێشتر هیچ گرنگییەکیان بە یاریزانەکە نەداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، خوان لاپۆرتا لەکۆبوونەوەی لەگەڵ یاریزانەکەدا چەند جارێک پێیڕاگەیاندووە، کە پێویستی بە تواناکانی نییە و لەپلانەکانیشیاندا نییە بۆ داهاتوو، بەباشتری زانیوە بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت، لەبەرامبەردا ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، تەنانەت ئامادەش نییە لە یانەکە بڕوات.

سپۆرت نووسیویەتی، هێشتا لاپۆرتا و هاوکارانی هیوایان بەوەیە بەرگریکارەکە ڕەزامەندی بەرامبەر بە یەکێک لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان نیشانبدات، چونکە ناوبراو مووچەکەی یەکێکە لە بەرزترینەکان و کێشەی دارایی بۆ بارسا دروستکردووە، مووچەکەی حەوت ملیۆن یورۆیە لە ساڵێکدا.

بابەتی پێشتر

کۆنتی دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا؟

بابەتی دواتر

"دی جەی"ێکی ئەرجەنتینی: بەهۆی مێسی-یەوە هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share