ڕه‌ئیسی به‌منزیكانه‌ بۆ واژووكردنى چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مۆسكۆ و كار له‌سه‌ر ڕێککەوتنی هەماهەنگیی هەمەلایەنەی نێوان هەردوو وڵات ده‌كه‌ن.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتى ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕوسیا، به‌منزیكانه‌ سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌ ئێستادا تاوتوێی ئه‌و پرسه‌ جیاجیایانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌ كێشه‌دان و به‌شێك لە بەڵگەنامەکان و تێبینییەکانیش بەدواداچوونیان بۆدەکرێت.

خه‌تیب زاده‌ باسی له‌وه‌شكرد، كاركردن به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ و دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ واژووكردنی ڕێککەوتننامەی هاریکاریی نێوان ئێران و ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڤلادیمێر پوتینەوە ژیانی یاریزانێکی ئۆکرانی کەوتووەتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

هەواڵدەرەكە برازا و زاوایەتی.. 13 كەس دانیان بە بەشداریكردن لە كوشتارەكەی جبەلەدا ناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share