وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، لەچەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی رووندەکەینەوە کە هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی گرێبەستبوونی مامۆستایان دابەشدەکرێت

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share