بەهۆی ڤلادیمێر پوتینەوە ژیانی یاریزانێکی ئۆکرانی کەوتووەتە مەترسییەوە

یاریزانێکی ئۆکرانی بەهۆی بەکارهێنانی ڤیدیۆیەکی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیاوە، ژیانی کەوتووەتە مەترسییەوە و سەدان هەزار نامەی هەڕەشەی ئاراستەکراوە.

یاریزانێکی یانەی ئەمکار-ی ئۆکرانی بەناوی ئۆلیگ میچینکۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام، ڤیدیۆیەکی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیای بڵاوکردووەتەوە، تیایدا پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هاوڕێ ڕوسییەکانی دەکات و دەڵێت، “هەموو ساڵێکتان بەخۆشی بێت براکانم”.

بەپێی سەرچاوە ڕوسییەکان، یاریزانی ناوبراو بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری دانیشتووانی ئۆکرانیا و هاونیشتمانییەکانی بووەتەوە، سەدان هەزار نامەی هەڕەشەئامێزی ئاراستەکراوە، تەنانەت ڕیپۆرتیش لە پەیجەکەی دراوە و بوونەتە هۆی داخستنی ئەکاونت و پەیجەکانی، لەبەرامبەردا یاریزانەکە داوای پاراستنی ماڵ و ژیانی لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی کردووە.

لەئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ گرژە، كۆكردنەوەی هێز لەلایەن ڕوسیاوە لەسەر سنووری ئۆكرانیا نیگەرانیی كیێڤ و وڵاتانی ئەوروپا و ناتۆی لێكەوتووەتەوە، ترسیان هەیە ڕوسیا هێرش بكاتە سەر ئۆكرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) شاختار بۆ جاری دووه‌م ڕیاڵ مه‌دریدی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share