ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ بڕیاریداوه له‌مه‌ودوا په‌ناڵتی ئاڕاسته نه‌کات و وه‌ک یاریزانێکی جه‌سته ماندوو ئاماژه به ئاستی خۆی ده‌کات.
“سوڵتانی تۆپی پێ – زڵ‌اتان” له باره‌ی ئه‌نجامه‌که و ئاستی تاکه که‌سییه‌وه ڕایگه‌یاند، ” من زۆر توڕه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کسانبوون ئه‌نجامێکی هێنده باش نییه، چه‌ندین هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵمان بۆ ڕه‌خسا، منیش په‌ناڵتییه‌کم له‌ده‌ستدا و پێموابێت له‌مه‌به‌دوا ئاڕاسته‌کردنی لێدانه سزاکان بۆ فرانک کیسی به‌جێده‌هێڵم”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” دوو گۆڵمان له‌سه‌ر تۆمارکرا و به تۆمارکردنی دوو گۆڵ گه‌ڕاینه‌وه، ئێمه وه‌ک میلان به‌ره‌وپێش هه‌نگاو ده‌نێین و گرنگ ئه‌وه‌یه متمانه له‌ده‌ستنه‌ده‌ین، کاتێک ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی کالچیۆ ده‌بینین هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ین”.
له‌کۆتاییشدا دووپاتیده‌کاته‌وه، که ماندووه و پێویستی به حه‌وانه‌وه‌یه، “له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین یاریی ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌ر ماندووبیت نا‌توانیت به له‌سه‌دا سه‌دی تواناکانته‌وه ئاماده‌بیت، به خۆشحاڵییه‌وه له داهاتوودا حه‌وانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بوونی هه‌یه و زۆر پێویستم به حه‌وانه‌وه‌یه، به‌رانبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا گڕوتینی ئاسایی خۆمم له‌به‌رده‌م گۆڵدا له‌ده‌ستدابوو و هه‌ستم ده‌کرد بوونم نییه”.
زڵ‌اتان له‌م وه‌رزه‌دا میلانی گه‌یاندووه‌ته لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی کالچیۆ، له‌سه‌ر ئاستی تاکه که‌سیش به‌شداری نۆ یاری کردووه و نۆ گۆڵی تۆمارکردووه و دوو گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕه‌خساندووه.