کریستیانۆ لە یوڤانتۆس ستەمکارە یان ستەملێکراو؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ستەمکار و ستەملێکراویش بووە

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی کردووە و هەندێکیان بە هۆکاری سەرەکی شکستەکانی یانەی یوڤانتۆسی لە قەڵەمدەدەن.

چەند سەرچاوەیەکی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ئاماژەیان بە دۆخی کریستیانۆ کردووە و نوسیویانە، ئەستێرەکەی پۆرتوگال لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا بڕیاری بەردەوامبوونی نەداوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە داوای دەستبەرداربوونی کردووە و دیفێنسا سەنتڕاڵ دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ مەدرید هێناوەتە ئاراوە.

هۆکاری بێزاری کریستیانۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە ئیتاڵیا پێکهاتەیەکی پاڵەوانی ئەوروپی لەپشت نییە و بەو هێز و توانایەوە ناتوانێت خەونە ئەوروپیەکانی بەدیبهێنێت، لەلایەکی دیکەوە ئیدارەی بیانکۆنێری توانای دابینکردنی موچەی یاریزانەکەی نییە، لە کاتێکدا لە خولە ئەوروپیەکاندا سودی ئەوتۆی پێنەگەیاندوون.

کریستیانۆ ستەمکارە یان ستەملێکراو؟

“یاریزانێک ناتوانێت بەتەنها بردنەوە بەدەستبهێنێت”، ئەمە لێدوانی برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی و هاونیشتیمانی کریستیانۆیە کە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد یاریدەکات.

بەر لەوەی ڕەخنە یان پیاهەڵدان بە ئاستی کریستیانۆ بکرێت، پێویستە ئەو ڕاستییە بزانرێت، کە مۆراتا لەم وەرزەدا گۆڵکاری پێکهاتە ئەوروپیەکانی بیانکۆنێری بووە بە شەش گۆڵ، فیدریکۆ کیێزا چوار گۆڵی تۆمارکردووە و لەگەڵ کریستیانۆ هاوتایە.

لەڕووی وەرزشییەوە کریستیانۆ لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بەرانبەر پۆرتۆ لە ئاستی پێویستدا نەبووە و تەنها گۆڵێکی بۆ کیێزا ڕەخساندووە، ئەم داتایانەش بۆ یاریزانێکی گەورە و گرانبەها شایەنی باسکردن نییە.

کریستیانۆ لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەوە ناسراوە لە کەمترین دەرفەتدا هەشت گۆڵ و زیاتری تۆمارکردووە، بەڵام لەم وەرزەدا گەیشتووەتە نیوەی ئەو ڕێژەیە و بە ئاشکرا دەردەکەوێت ئاستە بەرزەکەی ڕابردووی لەدەستداوە، واتا ستەمکارە کە داوای پشکی یاریزانێکی یەکلاکەرەوە دەکات، هەروەها ستەمیشی لێکراوە کە هاوشێوەی مان یونایتد و ڕیاڵ مەدرید پێکهاتەی یوڤی یاریدەدەری نەبوون.

بابەتی پێشتر

مەسعود بارزانی بۆ تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم: خزمەتكاری خەڵك بن

بابەتی دواتر

ژنێکی کورد لەناو 500 ژنی بەڕێوبەر خەڵاتی یەکەمی پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share