میدیای پەكەكە: دوو هاوڵاتیی ڕفێندراوی هەرێم بۆ توركیا گواسترانەوە

حكومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێكی نەبووە

دوای ئەوەی چوار ڕۆژ پێش ئێستا، سوپای توركیا دوو هاوڵاتیی خەڵكی برادۆستی ڕفاند، لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەك لە هەرێمی شەمزینانی باكووری كوردستان، وەك ئەوەی میدیایەكی نزیك لە پەكەكە باسیدەكات.

سایتی ڕۆژنیوز بڵاویكردەوە، سوپای تورکیا لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی 2021دا لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا) ڕفاند.

دەشڵێت، دواتر بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ڕەوانەی سەربازگەی ڕووبارۆك لە هەرێمی شەمزینان لە باكووری كوردستان كراون، كە سەربازگەیەكی گەورەی دەوڵەتی توركیایە.

سایتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچەندە چوار ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕبووە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ئەو پێشێلكارییەی توركیا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە و هیچ ڕوونكردنەوەیەكیش لەسەر هۆكاری ڕفاندنیان بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

گروپێكی حەشد: ئەمریكا چاوبەستی لێكردووین و لێیدەدەین

بابەتی دواتر

لە ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران چی ڕوودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانمان 30-35% زیادیکردووە، یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا…
Total
0
Share