لەبارەی پێوەری زیرەكەوە هۆشداریی توند بە هاوڵاتییان دەدرێت

 وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەك پێوەری زیرەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕەكانی كارەبا لە ڕێگای داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەكەیان دیاریكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، بەهیچ شێوەیەك پێوەری زیرەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕەكانی كارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، ڕاستەوخۆ لە ڕێگای داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەكەیان دیاریكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی كارەبا هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەستپێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەیەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە ڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.…
Total
0
Share