هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

ئیمارات بڕیاریدا هه‌ر هاوڵاتییه‌كى وڵاته‌كه‌ى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات و بڕیاره‌كه‌‌ش له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌ زنجیره‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌، هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ بكات.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تیی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی نیشتیمانی كاره‌ساته‌ له‌ناكاو و قه‌یرانه‌كانی ئیمارات كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، حكومه‌تی ئیمارات توانیویه‌تی ژه‌می یارمه‌تیده‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ربكات، كه‌ به‌ پێی پرۆتۆكۆڵێكی تایبه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كار له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و ڤاكسینانه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پاراستنی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

په‌رله‌مانى كوردستان: له‌ ساڵى ڕابردوو 20 پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراون

بابەتی دواتر

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون…
Total
0
Share