تورکیا ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخی کارەبا و غاز و بەنزین دەستپێكرد

حکومەتی تورکیا لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا نرخی گازی سروشتیی ماڵان و کارەبای بە ڕێژەی 50% تا 100% بەرزكردەوە، نرخی بەنزینیش بەهەمانشێوە بەرزكراوەتەوە.

ناوەندی چاودێری بازاڕی وزە لە تورکیا ئاشکرایکردووە، “نرخی کارەبا بۆ هاوڵاتیی تورکی بەڕێژەیەک بەرزکراوەتەوە و بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانیش 100% نرخەکەی بەرزکراوەتەوە”.

هاوکات نرخی گازی سروشتیی ماڵان بە ڕێژەی 25% بۆ هاوڵاتیی تورکی بەرزکراوەتەوە و بۆ شوێنە بازرگانییەکان 50% زیادیکردووە، لە کاتێکدا پێشتر تەنها 15% بۆ شوێنە بازرگانییەکان نرخ بەرزکرابوویەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی بەرزكردنەوەی نرخ لە توركیا زانیاریی لەبارەی بەنزین و گازوایل داوە، بەپێی ئامارێک دوێنێ هەینی نرخی بەنزین لە تورکیا بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک نیو لیرە تا یەک لیرە بۆ لیرتێک بەنزین زیادبووە.

پێشتر گۆڤاری ئیكۆنۆمیست-ی ئەمریكی ڕایگەیاندبوو، “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ناتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ بەرەنگاری لەگەڵ لۆژیكدا بكات بەهۆی سیاسەتە ئابورییەكانی، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەكان لەسایەی ناسەقامگیریی بەهای لیرە و ڕەتكردنەوەی بەرزكردنەوەی نرخی سوود”.

بابەتی پێشتر

فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شەوی ڕابردوو شارەوانیی هەولێری نیگەران كردووە

بابەتی دواتر

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئۆپیک پڵەس: قەرەبووی ئەو بڕە نەوتە دەکەینەوە کە لە مانگەکانی رابردوودا لە ئاستی بەرهەمهێنان تێپەڕیووە

وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیاییدا بە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە پابەندبوونی وڵات بە بڕیاری کەمکردنەوەی نەوت و ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share