ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌. ‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ دارستانه‌كانى ویلایه‌تى ‏كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێهێشتووه‌ و 28 ‏هێكتار زه‌ویش به‌ ته‌واوه‌تی سووتاون.‏

ئاگرەكە هه‌زار و 200 ماڵیشی سووتاندووە و به‌هۆی خێرایی باوه‌ ئاگره‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ‏نزیكی 169 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵنه‌كرێت و ‏هاوڵاتییانى نزیك له‌ دارستانه‌كه‌ش ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن.‏

هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ تیمه‌كانى ته‌ندروستی نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیان له‌ شارۆچكه‌كانی ‏لوسڤاڵی و سوپریۆر ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.‏

لاى خۆیه‌وه‌ تیمی فریاگوزاری ویلایه‌تى كۆلۆرادۆ ڕایگه‌یاندوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ‏هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ گیانیلەدەستنەداوە و كه‌سیش بریندارنه‌بووه‌، به‌ڵام زیانێكی ‏گه‌وره به‌ ژینگه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان گه‌یشتووه‌.‏

بابەتی پێشتر

تورکیا ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخی کارەبا و غاز و بەنزین دەستپێكرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) 2022ی پریمەرلیگ بە بردنەوەی سیتی لە ئارسیناڵ دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share