ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە و دەشڵێت، “پێویستە بە زووترین کات رێگری لەو تەقینەوەیە بکرێت.”

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە هەموو شتێک بکرێت بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەم هەنگاویش بە ئاگربەستی غەزە دەست پێدەکات.

گوتیرێس لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی دووپاتکردەوە، پێویستە دەستبەجێ ئاگربەستێکی مرۆیی سازبکرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی غەززە و رێگەدان بە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی و ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بکرێت.

 

بابەتی پێشتر

لە پێشکەشکردنی درێژترین وتار پەرلەمانتارێکی ژاپۆنی پێش فیدڵ کاسترۆ_ی دایەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share