فڕێدانی زبڵ و خاشاكی شەوی ڕابردوو شارەوانیی هەولێری نیگەران كردووە

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر سەلەی خۆڵ لە بازاڕدا ‏دانراوە، بەڵام شەوی ڕابردوو زبڵ و خاشاک و پاشماوەی زۆر فڕێدرابووە سەر ‏شەقامەکان.‏

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، کە کۆتا شەوی ‏ساڵی 2021 بوو، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار و هاوڵاتیان لە بازاڕی هەولێر کۆبوونەوە، ‏بەداخەوە وێڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری سەلەی زبڵ (حاویە) لە بازاڕ داندراوە، بەڵام ‏زبڵ و خاشاک و پاشماوەی زۆر فڕێدرابووە سەر شەقامەکان.‏

دەشڵێت، لەڕێگەی تیمی فراوانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، ‏هەڵمەتێکی پاککردنەوەی زبڵ و خاشاک و پاشماوەکان و شتنیان بۆ بازاڕی هەولێر ‏ئەنجامدا.‏

شارەوانیی هەولێر داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لەمڕۆوە كە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێیە، ‏هاوکاری کرێکار و تیمەکانی شارەوانی بن و ژینگەی شار بە پاکی ڕابگرن.‏

بابەتی پێشتر

هەوڵەکانی کردنەوەی دەروازەی پێشخابوور گەیشتە مەزڵوم عەبدی و نێچیرڤان بارزانی

بابەتی دواتر

تورکیا ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخی کارەبا و غاز و بەنزین دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share