ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 ڕابردووی سەردانکردنی ‏هەوڵاتییانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە، 255 کەس سەردانیان ‏کردووە.‏

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، ڕووداوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو کە ‏تۆمارکراون لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، بەمجۆرە بووە:‏

‏255 هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردوە

‏160 هاوڵاتی داخڵی نەخۆشخانە کراون ‏

‏6  حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ

‏27 حاڵەتی کتوپڕ

‏4 حاڵەتی بەربوونەوە (كەوتنەخوارەوە)‏

‏3- حاڵەتی چەقۆ

‏3 حاڵەتی کەوتن ‏

‏3 حاڵەتی بەرکەوتنی فیشەک ‏

‏22 حاڵەتی جیاجیا

‏1 حاڵەتی خنکان

پێشتریش سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند کە لەشەوی ڕابردوودا 45 کەس سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە و 110 کەسیش لەشوێنەکانی خۆیان چارەسەریان بۆکراوە.

بابەتی پێشتر

دوای دوو ساڵ دەمیرتاش و باشاك نیو كاتژمێر یەكیان بینی

بابەتی دواتر

سبەینێ مووچەی مانگی ڕابردوو دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share