ڤیدیۆ.. دژی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵات مانیانگرت

وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” زیندانیی لەسێدارەدراوی ‏کورد، خەڵکی بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەچوونەوە سەر کارەکانیان.‏

ناڕەزایەتییەکان دژی لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” لەشارەکانی سنە، بۆکان و سەقز ‏بوون و خەڵکی بە نەچوونە سەر کارەکانیان دژی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە، ‏نیگەرانییان نیشاندا.‏

پێشتریش، پێش لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی”، بەشێک لە خەڵک و کەسایەتییەکانی ‏ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نامەیەکدا داوایان لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ‏کردبوو، دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە بە کرداریکردنی سزای ‏لەسێدارەدانەکە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێم: لە بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی وانەکرێت کاری هاوبەشی بەغداد سەختتر بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردەوە و داوا دەکات بانگەشەی هەڵبژاردن دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت…
Total
0
Share