هەستیاریی وەرزی یەکێکە لەو گرفتانەی بۆ بەشێک لە خەڵکی دروست دەبێت لەم وەرزەدا

زۆر کەس تووشی نیشانەکانی هەستیاریی وەرزی دەبن بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا و ئەوەش چەندین هۆکاری هەیە و لە دیارترینیان، ژیانەوەی گوڵ و سەوزاییەکانە.

پزیشکان و پسپۆڕان دەڵێن، “بەشێک لە خەڵکی بەهۆی بەرکەوتنیان بەو دەنکە هەڵاڵانەی گوڵ و درەختەکان کە بەهۆی گوڵکردنیانەوە بڵاودەبنەوە، تووشی هەستیاریی وەرزی دەبن و نیشانەی بێزارکەریان بۆ دروستدەکات.”

باس لەوەش دەکەن، مامەڵەکردن لەگەڵ هەستیاریی وەرزی هەندێک جار قورسە، بەو پێیەی گەردیلە وردەکان لە هەوادا بڵاودەبنەوە و کۆنترۆڵ ناکرێن لە هەندێک کاتی ساڵدا و بەتایبەتیش لە بەهاردا.

ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن، کە بەدەست ئەم دۆخەوە دەناڵێنن لە ماوەی گوڵکردنی رووەکەکاندا، چوونەدەرەوە کەمبکەنەوە، لەکاتی گەڕانەوەیاندا پێویستە جلەکانیان بگۆڕن و خۆیان بشۆن بۆ ئەوەی رزگاریان بێت لەو گەردیلەی کە رەنگە لەسەر قژ و جەستەیان نیشتبێت.

باس لەوەش دەکەن، ئەوانەی کە نیشانەکانیان زۆر قورسە، دەبێت بە راوێژی پزیشک و لە ژێر سەرپەرشتی ئەودا، چارەسەری پێویست وەربگرن.

 

 

بابەتی پێشتر

لە رووداێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

سودانی: کلیلی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان…
Total
0
Share