ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە

خۆرخی میندێز، بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ، هیچ تەمومژێكی لەسەر داهاتووی ‏هێرشبەرە پورتوگالییەكە نەهێشت.‏

میندێز لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سكای سپۆرت ئاشكرایكرد، ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد ‏دڵخۆشە و بەنیازی جێهێشتنی ڕیزەكانی نییە.‏

وتیشی، “لەسەر ئاستە بەرزەكەی بەردەوام دەبێت و ئامانجی ئەوەیە هاوكاریی مانچستەر ‏یونایتد بكات بۆ بەدەستهێنانی ناسناو”.‏

ڕۆناڵدۆ لە ڕیزبەندیی گۆڵكارانی مێژووی مانچستەر یونایتد لە پلەی چواردەیەمدایە بە ‏‏132 گۆڵ.‏

هەروەها بە تۆماركردنی هەشت گۆڵ لە پلەی چوارەمی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی ‏پریمەرلیگدایە.‏

 

دواین پۆستی ڕۆناڵدۆ پاش كۆتایی هاتنی ساڵی 2021
دڵخۆش نیم بە دۆخی مانچستەر یونایتد ، هیچمان دڵخۆش نین، من لەوە دڵنیام، دەزانم كە پێویستە باشتر كاربكەین، باشتر یاریی بكەین، تا ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین.
بابەتی پێشتر

سلێمانی.. شەوی سەری ساڵ 45 کەس بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گەیەنراونەتە ‏نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

2021 ڕۆیشت.. بەڵام ئەم ڕووداوانە لە مێژوودا دەمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share