ئەنچیلۆتی دەرگای ڕیاڵ مەدریدی لە مباپێ داخست

دوای بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە مانچستەر یونایتد، کارلۆ ئەنچیلۆتی پێکهاتەکەی بە “تێروتەسەل” وەسفکرد و ئامادەش نەبوو لەبارەی مباپێ-وە وەڵامی میدیاکاران بداتەوە.

ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی گواستنەوەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە پرسیاری لێکرا، لە وەڵامدا وتی، “پێکهاتەکەم تێروتەسەلە.”، هەروەها لەبارەی کیلیان مباپێ-وە ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی، “هەست بە ڕەزامەندی دەکەین، تیمەکەمان خۆبەزلزانن نییە و ئەوە گرنگترین شتە بۆ ئەوەی ژووری جلگۆڕین بە باشی سەرکردایەتی بکەین، تیمێکی تەواومان هەیە، هەمووان لێرە یەکگرتوون.”

ڕۆژنامەکانی مارکا و ئەی ئێسی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لێدوانەکەی ئەنچیلۆتی بەڵگەیە لەسەر داخستنی دەرگای گواستنەوەکانی یانەی شاهانە بە ڕووی کیلیان مباپێ و هەر یاریزانێکی دیکەدا.

بابەتی پێشتر

هۆشیار عەبدوڵا بۆ شاندی حكومەت: دەقی رێکەوتنەکە وەک خۆی بڵاوبکەنەوە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ شوێنی هێندێرسۆن بە لاڤیا پڕدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share