یوڤانتۆس خواستی لەسەر چاوکاڵەکەی بەلجیکایە

سەرچاوەکانی بەریتانیا جەختیان لەوەکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی زستانەی 2022 یانەی یوڤانتۆس بۆند پێشکەشی ئەکسل ڤیتسلی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکات.

ماڵپەڕی “90min”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بیانکۆنێری بیریان لە گواستنەوەی ئاکسل ڤیتسلی بەلجیکی، ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە بڕی داواکراو بەرامبەری پێشکەشبکەن، کە نزیکی نۆ ملیۆن یورۆیە.

یەکەمجار نییە یانەی یوڤانتۆس هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە چاوکاڵەکەی بەلجیکا دەدات، بەڵکو لە گواستنەوەکانی هاوینی ڕابردوو بەهەمانشێوە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە دا و بەهۆی پێداگیریی بەڕێوەبەرانی ڤێستیڤالینەوە سەرکەوتوونەبوون.

ڤیتسل بە درێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە 122 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، 11 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە، هاوینی 2022 بۆندەکەی بەفەرمی کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

چوار پێکراوەکە لەگەڵ چاڤی دەستبەکاردەبنەوە

بابەتی دواتر

هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی یونایتد لەبارەی سۆڵشایەرەوە ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share