پلانی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە یادی كوشتنی سولەیمانیدا ئاشكراكرا

بەڵگەنامەیەکی ئەمنیی هەواڵگریی عێراق ئاشکرایدەکات، گروپە چەکدارەکانی سەربە ‏ئێران پلانیان هەیە لە یادی دوو ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانیدا هێرشبکەنە سەر ‏باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق.‏

بەپێی بەڵگەنامە هەواڵگرییەکە، گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران ئامادەکاری بۆ ‏جێبەجێکردنی پلانی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد دەکەن لەیادی دوو ‏ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، کە ‏لە 3ی کانونی دووەمی 2020دا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لەهێرشێکی ‏ئاسمانیی ئەمریکادا کوژرا.‏

هەواڵگریی عێراق داوادەکات هەوڵە ئەمنییەکان لەبەغداد و پرۆسەی پشکنینی ورد لە ‏ناوچەی شەقامی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد، کە میلیشیاکانی سەربە ئێرانی تێدا ‏دەمێننەوە، توندتر بکرێت.‏

ڕۆژی دووشەممە ئێران یادی دوو ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی ‏قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی ‏شەعبی دەکاتەوە، کە لە هێرشێکی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.‏

قاسم سولەیمانی بەرلە کوژرانی، ناوی لەناو لیستی تیرۆری ئەمریکادا بوو، بەهۆی ڕۆڵی ‏لە ئاراستەکردنی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە عێراق و سوریا و تەواوی ‏خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.‏

بابەتی پێشتر

ئێران ئەمجارەش لە ڕەوانەكردنی مانگی دەستكرد شكستیهێنا

بابەتی دواتر

دوو كلكدار لەیەك كاتدا بەرەو زەوی دێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ فەرەیدوون: پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم

ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە…
Total
0
Share