دوو كلكداری بۆشایی ئاسمان لە هەسارەی زەوی نزیك دەبنەوە و ئەگەری مەترسی لە ئارادایە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (زە سەن) بڵاویكردووەتەوە.
ڕۆژنامەكە بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لە كلكدارەكان (2013 YD48) هێندەی قەبارەی كاتژمێری بیگ بین دەبێت، دووەمیان كاكداری (7482 YD48) دوو هێندەی قەبارەی باڵەخانەی ئیمپایەر ستەیت دەبێت.
پانیی كلكداری (2013 YD48) نزیكەی 104 مەترە و لە 11ی ئەم مانگە لە دووری 5.6 ملیۆن كیلۆمەتر بە نزیكی هەسارەكەماندا تێدەپەڕێت.
هەرچی كلكداری دووەمە لە 18ی ئەم مانگە بەنزیك زەویدا تێدەپەڕێت لە دووری 0.013 یەكەی فەلەكی، كە بەپێی سەنتەری توێژینەوەی هەسارۆچكە نزیكەكان لە زەوی سەر بە ناسا، بە “ئاراستەیەكی نزیك” دادەنرێت.
لەكاتێكی پێشتردا تۆماس زۆربۆخین، جێگری سەرۆكی ناسا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو كلكدارانەی لەئێستادا لای زانایان ناسراون، هەڕەشەنین بۆ بەركەوتن بە زەوی لە سەد ساڵی داهاتوودا.
لەگەڵ ئەوەشدا وتی، زانایان “تەنها زانیارییان لەبارەی نزیكەی 40%ی ئەو كلكدارانە هەیە كە قەبارەیان زیاترە لە 140 مەتر”.