بۆ کڕینی تویتەر مەسک گەورەترین پشکی تێسلا دەفرۆشێت

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی گەورەترین پشکی کۆمپانیاکە کە نرخەکەی 10 ملیار دۆلارە دەفرۆشێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی بزنس ئینسایدەر، مەسک دەیەوەێت ئەو پشکەی کۆمپانیاکەی بفرۆشێت بەمەبەستی تەواوکردنی گرێبەستی کڕینی تویتەر.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، مەسک لە هەفتەی داهاتوودا بە بڕی 5 بۆ 10 ملیار دۆلار لە پشکی تێسلا دەفرۆشێت، بۆ تەواوکردنی کڕینی تویتەر کە بڕەکەی 44 ملیار دۆلارە.

ئێستا مەسک ئەوەی توانیویەتی دابینی بکات، 12.5 ملیار دۆلارە، دەیەوێت لەڕێگەی باوەڕپێهێنانی سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانەوە  بۆ هاوکاریکردنی بڕی 32 ملیار دۆلار دەستبخات، ئەوەش بەهۆی قەیرانە جیهانییەکان و مەترسییە ئابورییەکانەوە لە ئێستادا سەختە بۆ مەسک.

کاتی کۆتایی بۆ گرێبەستی کڕینی تویتەر 28ی ئەم مانگەیە، ئەوەش بە مانای ئەوەی مەسک ڕووبەڕووی هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە، بۆیە ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا پشکی گەورەی تێسلا بفرۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزە رادەگەیەنێت کە لە رێگەیەوە دەکرێت ژیانی هەزاران کەس رزگاربکرێت. تساحی…
Total
0
Share