هەموومان لەبارەی بورجی ئیفڵ لە فەڕەنسا و دیواری چین لە وڵاتی چین چەند زانیارییەک دەزانین، بەڵام هەندێک زانیاری کەمبیستراویش لەسەر ئەو دوو شوێنە و چەند شوێنێکی جیهان هەن کە ئەمانەن:
بورجی ئیفڵ لە هاویندا درێژترە
کە باسی فەڕەنسا دەکرێت بورجی ئیفڵت بیردەکەوێتەوە، ئەم بورجە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە کەشوهەواییەوە بەسەر ئاسندا دێت لە وەرزی هاویندا 15 سانتیمەتر زیاترە، ئەمە ڕەنگە بۆ هەموو ئاسنێکی قەبارە گەورە ڕاستبێت، ئەمە و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە بورجە 131 ساڵییەکەی فەڕەنسای زیاتر پڕبینەرتر کردووە.
نیشاستەی برنج وەک چیمەنتۆی ئێستا بۆ دیواری چین
خواردنی برنج لە چین مێژوویەکی کۆنی هەیە، کاتی دروستکردنی دیواری چین پێش هەزار و 500 پێش ئێستا، ئەندازیارانی دیوارەکە، سودیا لە سوپی برنج و نیشاستەکەی وەرگرتووە بۆ چەسپاندنی بەردەکانی دیوارەکە.
تۆ تا ساڵی 2300 دەرفەتت هەیە لە تەنیشت بورجی “پیزا”دا وێنەیەک بگریت
عاشقانی بورجە لارەکە لە جیهاندا زۆرن، کە ڕەنگە هێندەی عاشقانی بورجی ئیفڵی فەڕەنسی بن، بەڵام ئەم بورجە مێژووییە سەرنج ڕاکێشە، لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە لە ساڵی 2300 دا دەڕووخێت، ئەگەر کەشوهەوای زەوی جێگیربێت، لەبەرئەوە ڕەنگە هێندەش پەلەپەلی نەوێت بۆ وێنەگرتن لەگەڵ بورجەکەدا.
بچوکترین دەوڵەتەشار لە جیهاندا
لە ناوەڕاستی ڕۆمی پایتەخت، بچوکترین وڵات بە زمان و پاسپۆرت و پارەی سەربەخۆوە وەستاوە، ئەو دەوڵەتە بچووکە “ڤاتیکان”ە کە دانیشتوانەکەی تەنها 825 کەسن.
ئەگەرچوویت بۆ هەندێک وڵات، ئاگاداری جوڵەی سەرت بە
تۆ ئەگەر دەچیت بۆ ئەلبانیا، بولگاریا، یان یۆنان، ئەوە دەبێت ئاگاداربیت کە جوڵاندنی سەر، هەم بە مانای بەڵێ دێت هەم نەخێر، لەبەر ئەوە باشترە بە ڕوونی و ڕەوان قسەبکەیت و سود لە سەرت وەرنەگری بۆ وەڵامی بەڵێ یان نەخێر.