ئەمریکا: ئازەربايجان و ئەرمينيا لەسەر ئاگربەستێكى مرۆيى ڕێككەوتن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ئاگربەستێکی مرۆیی ڕێککەوتوون و ڕێککەوتنەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانیی ڕۆژی 26ی تشرینی یەکەم، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، ناوەڕۆكى دەقى گەيشتنى ئيدارەى ئەمريكا، ئازەربايجان و ئەرمينيا بە ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكى مرۆيى ڕاگەياند.

لەم چوارچێوەيەدا، ئاگربەستى مرۆيى لە نێوان ئازەربايجان و ئەرمينيا ڕۆژی 26 تشرینی یەکەم لە كاتژمێرى 8:00ی بەيانى بە كاتى ناوخۆيى دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئاگربەستی نێوانیانی لەگەڵ ئەرمینیا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، بڕیاری ئاگربەستی کاتی بەپێی بەیاننامەی مۆسکۆ لە ڕێکەوتی 10ی تشرینی یەکەم و بە پشتبەستن بە بەیاننامەی 5ی تشرینی یەکەمی ھاوسەرۆکانی گروپی ڕێکخستنی ھاریکاری ئەمنیی ئەوروپا-مینسک و بەیاننامەی 1ی تشرینی یەکەم-ی سەرۆکی وڵاتان لە گروپی ڕێکخستنی ھاریکاری ئەمنیی ئەوروپا-مینسک، دەرکراوە.

شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ڕۆژی 27ی ئەیلول لەسەر هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکرد، قەرەباغ ناوچەیەکی چوار هەزار و 800 کیلۆمەتریی نێوان وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیایە، دانیشتوانی هەرێمەکە ئەرمەنین و ماوەی 30 ساڵە قوربانی دەدەن لە ناکۆکییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینا، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 35 هەزار کەس لەم شەڕە درێژخایەنەدا کوژراون.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵاکانیەوە فەرەنسا داوایەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەکات

بابەتی دواتر

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share