كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەكات؟

ئه‌میندارێتىی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رۆكى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌رانى دیاریكرد، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 9ی مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت. ‏

له‌ نووسراوێكدا ئه‌میندارێتىی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ فه‌رمى سه‌رۆكى یه‌كه‌م ‏كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دیاریكردووه‌، به‌پێی نووسراوه‌كه‌، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى كه‌ ‏له‌دایكبووى ساڵى 1948ــه‌ و ته‌مه‌نى 73 ساڵه‌، وه‌كو به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار یه‌كه‌م ‏دانیشتنى خولی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات.‏

لەحاڵەتێكدا ئەگەر مەشهەدانی ئامادەنەبێت دانیشتنەكە بەڕێوەببات، ئەوكات بەپێی ‏نووسراوەكە دوو جێگره‌وه‌ دیاریكراون، كه‌ بریتین لە له‌ عامر فایز و خالید ده‌راجی‌. ‏

مەشهەدانی لە یەكێك لە بازنەكانی بەغداد كاندیدبوو و توانی كورسییەكی نوێنەران ‏بباتەوە.‏

پێشتر سەرۆكی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران بووە لە ماوەی نێوان 2006 تا ‏‏2009.‏

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق ئەنجامدرا، 27ى ئه‌م مانگە دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی كۆتایی ‏هەڵبژاردنەكەی پەسەندكرد، ئه‌مڕۆش به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌فه‌رمى 9ى ‏كانوونى دووه‌مى دیارییكرد بۆ به‌ڕێوەچوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خولى نوێی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران.‏

بابەتی پێشتر

شێوازی گرتنی پڵنگەكەی زاخۆ و بڕینەوەی قاچی ناڕەزایەتیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

چین تاتووی لە یاریزانان قەدەغەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share