چین تاتووی لە یاریزانان قەدەغەکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە چین زنجیرەیەک ڕێنمایی بۆ یاریزانان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا بەهەموو شێوەیەک كێشانی تاتوو لەسەرجەستە قەدەغە دەکات.

ماڵپەڕی “پەیپەر”ی چینی لەوبارەیەوە ئاشکرایکردووە، ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشیی چین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە یاریزانان دەبێت نموونەبن بۆ وەرزشکاران و گەنجانی وڵات، تاتووکردنیش خراوەتە چێوەی لادان لە ڕەوشت و کەلتوری وڵات.

بەڕێوەبەرانی وەرزش لە چین تەنها بە قەدەغەکردنی تاتووەوە نەوەستاون، بەڵکو داواشیان لە یاریزانە ناودار و پڕۆفیشناڵەکان کردووە تاتووە هەڵکۆڵراوەکانی سەر جەستەیان لابدەن، بۆئەوەی لە داهاتوودا ڕێگەیان پێبدرێت بەشداریی چالاکییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکەن.

ئەوەش یەکەمین جار نییە لە چین، تاتوو دەبێتە بابەتی ڕۆژ، لەساڵی 2018 حکومەتی ئەو وڵاتە یاریزانانی ناچارکرد بە پلاستەر تاتووەکانیان بشارنەوە، بەوپێیەی یاریکردن لە جامی چین لەو یاریزانانە قەدەغەکرا کە جەستەیان تاتووی لەسەر هەڵکۆڵراوە.

بابەتی پێشتر

كێ سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەكات؟

بابەتی دواتر

چاڤی پێگەی ئەگوێرۆ بە یاریزانێکی مەدریدی پڕدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share